المدة الزمنية 12:24

کفتەی برنجی سلێمانی خواردنی کورد️️ المملكة العربية السعودية

64 711 مشاهدة
0
1.3 K
تم نشره في 2020/03/15

#کفتە #برنج #سابوونکەران #کفتە_تایبەتە_بەسلێمانی کفتەی برنجی سلێمانی سابوونکەران کەرەستەکانی: من بەپێی خێزانی خۆم کەرەستەکان دەنووسم ئێوە بەپێی خێزانی خۆتان زیادووکەمی بکەن بۆ حەشوەی کفتەکە نیووکیلۆ قیمە ۲پیازی مامناوەند ۱پیاڵە بایەم ۱پیاڵە گوێز ۱پیاڵە کشمیش نیوودەسک کەرەوز ۱کەوچکی چێشت خوی ۱کەوچکی زەڵاتە ئاڵاتی کفتە ۱کەوچکی زەڵاتە زەردەچەوە ۱کەوچکی زەڵاتە زیرە ۳کەوچکی چێشت زەیت ۱پیاڵەئاو بۆ برنجەکە نیووکیلۆی ووردکەبرنجی کوردی ڕەبعێک قیمەی بێ چەوری ۱کەوچکی زەڵاتە خوێ ۱پیاڵەئاوبۆشێلان بۆشۆربای کفتەکە ۱پەرداخ نۆک ۱پەرداخ لەتکەینۆک نیووپەرداخ ووردکەبرنجی کوردی ۱کەوچکی چێشت خوی ۱کەوچکی زەڵاتە زەردەچەوە ۱کەوچکی زەڵاتە زیرە ۱پیازی مامناوەند ٥کەوچک زەیت گۆشت یان قیمە کەمێک زۆریشی پێویست نابێت من لەقیمەی ناو کفتەکە کەمێکم تێکرد ئاو بۆشۆرباکە سەرەتا ووردکەبرنجەکە ڕۆژێک پێشتر دەیشۆینەوەو دەیخوسێنین لەئاودا لەخوارەوەش بۆم نوسیوون بەتێرووتەسەلی سەرەتا حەوەکەئامادەدەکەین قیمەکەلەگەڵ زەیت تێکەڵ دەکەینوو کەمێک هەڵی دەکزێنین دواتر۱پیاڵەئاوی بۆزیاد دەکەین تاقیمەکەجوان نەرم بێت دواتر لەلایەکی تاوەکەوە بایەم گوێز کشمیش تۆزێک سووردەکەینەوە پیاز وورد دەکەینوو دەیشۆینەوەو پیازەکەشی بۆزیاد دەکەین تێکی دەدەین تاجوان سووردەبێتەوە خرچەی نامێنێت خوێوو داو دەرمانەکانی بۆزیاد دەکەین تێکی دەدەین تاتێکەڵ بەیەک دەبن ئاگری لێ کزدەکەین تا ۱۰ خولەک لێی دەگەڕێین دواتر لەسەرئاگرلای دەدەین کەرەوزی چنراوی بۆزیاد دەکەین دەیکەین بەسووجگی فافۆن یان ئیستیل تا زەیتە زیادەکەی بچۆڕێتەوەو سارد بێتەوەقیمەکە ووردکەبرنج دەشۆینەوە ئاوی تێدەکەین تا سەری دەکەوێت بۆ ۱٥سەعات دەیخوسێنین دواتر دەیپاڵێووێن ووردکەبرنجەخوساوەکەو ڕەبعێک قیمەو ۱کەوچکی زەڵاتە خوێ ۱پیاڵەئاو جوان بەمەکینەی گۆشت وورد دەکەین یان بەدەستەکانمان دەیشێلین تا ووەک هەوویری لێ دێت ڕەنگێکی سووری کاڵی دەبێت کفتەکان دەپێچینەوە بەوشێوەیەی کەپێمان خۆشەو جوانەمن لەوێنەکە نیشانم داون قیاسەکەی بۆشۆرباکەی نۆک بەجیا زەرد دەکەین لەتکەنۆک بەجیا زەرد دەکەین وواتا کەمێک دەیان کوڵێنین ۱پیاز وورد دەکەین لەناو ٥کەوچک زەیت سووری دەکەینەوە نیووپەرداخ ووردکە برنج دەشۆینەوەو بۆی زیاد دەکەین خوێ دەرمانەکان نۆک لەتەکە نۆک قیمەی ناوکفتەکان کەمێک ئاو بەپێی پێویست بۆیان زیاد دەکەین ۲۰خولەک دەیان کوڵێنین تاکەمێک ئەم کەرەستانە خەست دەبنەوە کفتەکانی بۆزیاد دەکەین دانەدانە بەووریایی زۆرنەیان خەنەسەریەک بانەشکێن دەبێت ئاوی کفتەکە ئەوەندە زۆربێت کەسەرکفتەکە بکەوێت تا ۱کاتژمێروو نیوو لەسەرئاگربێت خەست بێتەوەو کفتەکە دەکوڵێت بەهیوای سوود لەدووعای خێربێ بەشمان مەکەن دەستەکانم شل بوون ئەوەندەم نوسی.... تێبینی: نابێت سەری مەنجەڵی کفتەکەی پیابکەیت چونکەهەڵی دەوەشێنێت

الفئة

عرض المزيد

تعليقات - 20